ههر جاره و وهڵامی پرسیارێك

ههر جاره و وهڵامی پرسیارێك
خوێنەرێك پرسیاری ئەوە دەكات، چۆن پاش تەواو بوونی ئەركەكانم لەسەر ئینتەرنێت بتوانم پاشماوەی ئەو سایت و ئەركانەی كە لە ئینتەرنێت كردوومە بسڕمەوە بۆ ئەوەی كەسانی دیكە كە دێنە سەر كۆمپیوتەر هەست بەوە نەكەن من چ سایتێكم كردۆتەوە، یان هەر خۆم حەز دەكەم ئەدرەسی سایتەكانم بسڕمەوە. دیارە خوێنەری بەڕێز بۆ هەر كام لە پرۆگرامەكانی كردنەوەی ئینتەرنێت وەك “ئینتەرنێت ئیسكپلۆرێر، فایرفۆكس، گوگل كرۆم..تاد” شوێنەكەیان جیاوازە، ئەوەی ئێستا ئێمە باسی دەكەین لە پرۆگرامی “ئینتەرنێت ئیسكپلۆرێر”ە.
لەسەرەتادا لە بەشی Toolsدا فەرمانی Internet options بكەوە، لەوێش كلیك لەسەر فەرمانی Privacy بكە، لەوێدا كە دوگمەی Clear sites داگرت، گشت ئەدەرسی سایتەكان دەسڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بتهەوێ هیچ كات سایتێك خەزن نەكرێت ئەوە دەتوانی لە بەشی internet Options كلیك لە Use blank بكەی و ئەو كات هەموو ئەدرەسەكان دەسڕێنەوە.
Top