میدیا پلهیهری 3D

میدیا پلهیهری 3D
جیهانی سێ رەهەندی هەموو پانتاییەكی تەكنۆلۆژیای گرتۆتەوە، لە مۆبایل و كامێراوە تا دەگاتە كۆمپیوتەر و تەبلێت و تەلەڤزیۆن.. لەم دواییانەدا كۆمپانیایەكی چینی جۆرە میدیا پلەیەرێكی بەرهەم هێناوە كە بەبێ چاویلكە دەتوانرێت وێنە و ڤیدیۆیی سێ رەهەندیەكان نیشان بدات. میدیا پلەیەرەكە بە P83ناسراوە، بەڵام خودی ئامێرەكە بەتەنیا بەس نییە بۆ سەیركردن، بەڵكو دەبێت ئەو وێنە و فیلمانەی دەخرێنە سەر ئامێرەكە ئەوانیش سێ رەهەندی بن. خودی ئامێرەكە وەك هەموو PMPـەكانی دیكەیە، شاشەكەی 8 ئینجە و چوار گیگابایتی رامی خۆیەتی و دەتوانرێت هەتا 32 گیگابایتیش میمۆری دیكەی لەسەر دابندرێت. هەروەها دەتوانرێت ئەو ئامێرە وەك كتێب خوێندنەوەیەكی ئەلكترۆنی سوودی لێوەربگیرێت...
Top