گوگل كتێبخانەیەكی دیجیتالی بەرهەم دێنێ

گوگل كتێبخانەیەكی دیجیتالی بەرهەم دێنێ
جیهانی دیجیتالی شێوازی خوێندنەوەش دەگۆڕێ، هەتا ئێستا ئەوەی دەبینن كتێب چاپ دەكرێت و دواتر لەلایەن خوێنەرانەوە دەخوێندرێتەوە، بەڵام ئێستا چەند ساڵێكە بەهۆی داهاتنی ئامێری كتێب خوێنەوە، كە قەبارەی بچووكە و كێشی كەمە و هەزاران كتێب لەخۆیدا دەگرێت شێوازی خوێندنەوەش گۆڕانی بەسەرداهاتووە.
گوگل لەم چەند رۆژەدا ئامێری كتێبخانە دیجیتالییەكە كە بە iriver story HD ناسراوە، دەخاتە بازاڕەوە، مەبەست لە بەرهەمهێنانی ئامێرەكە ركابەرییە لەگەڵ كۆمپانیای ئامازۆن كە زۆر پێش لە گوگل ئەم كارەی كردووە، بەڵام بەرهەمەكەی گوگل دوو جیاوازی سەرەكی تێدایە، یەكەمیان بەهۆیەوە دەكرێت 3 ملیۆن كتێب بە خۆڕایی دابەزێنی، دووەهەمیشیان دابەزاندنەكە لە رێگەی سیستەمی وایەرلەیس دەبێت، ئیدی پێویست بە كۆمپیوتەر ناكات بۆ دابەزاندنی كتێبەكان.
Top