راوە ماسیش بوو بە دیجیتالی
قولابە دیجیتالییەكە هەروەك قولابێكی ئاسایی دەچێت، بەڵام لە كۆتایی قولابەكەدا كامێرایەكی زۆر بچووكی ڤیدیۆیی هەیە كە دیمەنی ناو قوڵایی ئاوەكە دەگوازێتەوە بۆ سەر شاشەكە. جگە لەوەش گلۆپێكیش لە نزیك كامێراكە هەیە بۆ ئەوەی كە شوێنە تاریكەكانی ناو ئاوەكە نیشان بدات. ئیدی بەكارهێنەری قولابەكە دەبینێ چ كاتێك ماسییەك لە قولابەكە نزیك بۆتەوە و چ كاتێك ماسی بە قولابەكەوە دەبێت.. ئەو قولابە دیجیتالییە بە چوار باتری قەڵەمی ئیش دەكات.