فلاش میمۆرییەكی زۆر جێی متمانە

فلاش میمۆرییەكی زۆر جێی متمانە
فلاش میمۆری ئەو ئامرازە بچووك و گرنگەیە كە بۆ داكردنی داتاكان و هەڵگرتنیان هیچ شتێك جێگەی ناگرێتەوە، بۆیە لەفلاش میمۆریدا دوو شت زۆر گرنگن، یەكەمیان جێگەی دڵنیایی بوون، دووەهەمیان قایم و پتەوی و زوو تێكنەچوونی.. لە فلاش میمۆری جۆری كریپتیكسدا هەر دوو ئەو خاڵە رەچاوكراون. كاتێك بۆ یەكەمجار فلاش میمۆرییەكە دەبینی، پێتوایە شوێنەوارێكی دێرینە. فلاش میمۆرییەكە لەلایەن كەسێكی رووسیەوە بەرهەم هاتووە، لەسەر فلاش میمۆرییەكە ژمارەیەكی نهێنی هەیە، تا كاتێك ژمارە نهێنییەكە بە دروستی نەزاندرێت، هیچ سوودی لێوەرناگیرێت.
Top