بە مەنجەڵ ئامێرە دیجیتاڵییەكان شەحن بكەوە

بە مەنجەڵ ئامێرە دیجیتاڵییەكان شەحن بكەوە
زۆر جاران هەر لەم فایلەدا باسی دابینكردنی وزەی پێویست بۆ ئامێرە دیجیتالییەكانمان كردووە وەك دابینكردنی وزە لە رێگەی خۆر، با، ئاو، ئاگر، خواردنەوە..تاد.. ئەمجارەیان كۆمپانیای TESی ژاپۆنی جۆرە مەنجەڵێكی بەرهەمهێناوە كە بە Hatsuden –nabe ناسراوە، بەهۆی ئەو مەنجەڵەوە دەتوانرێ مۆبایل و ئامێرەكانی دیجیتالی دیكە شەحن بكەیەوە. ئەویش تەنیا بەهۆی ئاوی كوڵاوی ناو مەنجەڵەكەوە، مەنجەڵەكە هەروەك مەنجەڵێكی ئاسایی دەچێت، بەڵام ئەوەندەی هەیە كە لە كۆتایی مەنجەڵەكەدا كێبڵێكی جۆری USB هەیە، كاركردی شەحنكردنەوەكە زۆر ئاسانە، كاتێك ئاوەكە لە مەنجەڵەكەدا دەكوڵێت دەبێتە هۆی ئەوەی كە سیستەمی شەحنكردنەوە بەكار بكەوێت و بەهۆیەوە ئامێرەكان شەحن ببەنەوە.. دیارە مەنجەڵەكە زیاتر بۆ دارستان و گەشت و گەڕان گونجاوە..
Top