كامێرایه كی بچووك به ڵام ئه ركی مه زن

كامێرایه كی بچووك به ڵام ئه ركی مه زن
كۆمپانیای Pentax بەم دواییە نوێترین كامێرای بەرهەم هێناوە كە بە زنجیرەی Q ناسراوە، دەكرێ بڵێین ئەو كامێرایە بچووكترین كامێرایە كە عەدەسەكەی دەگۆڕدرێت. هەرچەندە پێش ئەم كۆمپانیایەش كۆمپانیاكانیSamsung, Panasonic, sony..یش كامێرای لەم چەشنەیان بەرهەم هێناوە، بەڵام جیاوازی ئەو كامێرایە لەگەڵ هاوشێوەكانی لەوە دایە كە كۆمپانیاكانی دیكە بە سوود وەرگرتن لە هەستەوەری گەورە توانیویانە كوالیتی كامێراكە بەرنە سەر، بەڵام كامێرای Pentax Q هەستەوەرەكەشی هەر بە قەد خۆیەتی. جگە لەو جیاوازییە گرنگە لە بواری كۆنترۆڵ و كوالیتیەوەش جیاوازیان هەیە. كامێراكە 12,4 میگاپیكسلە، خێرایی وێنەگرتنی كامێراكە 5 فرێم لە چركەیەكدایە. هەروەها كامێراكە بۆ وێنەی ڤیدیۆیی بە كوالیتی Full HD وێنە دەگرێت.
Top