مۆنیتۆرێكی زۆر دەگمەن لە ئاسۆسەوە

مۆنیتۆرێكی زۆر دەگمەن لە ئاسۆسەوە
كۆمپانیای asus یەكێكە لەم كۆمپانیایانەی كە لەبواری بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالی و كۆمپیوتەردا شوێنی دیارە، هەرچەندە زیاتر چالاكی كۆمپانیاكە لەبواری بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەر و پارچەكانی كۆمپیوتەردا چڕبۆتەوە. لەم دواییانەدا مۆنیتۆرێكی زۆر تایبەت لەلایەن كۆمپانیای ناوبراوەوە بەرهەم هات كە هەتا 90 پلە بەدەوری خۆیدا دەسووڕێ و لە حاڵەتی ستوونیشدا شاشەكە نیشان دەدات.
مۆنیتۆرەكە كە بە P238Q ناسراوە، خاوەنی دیقەی 1920 لە 1080ـە. جگە لەوەی كە شاشەكە لە بواری دیزاینەوە سەرنجڕاكێشە، بەڵام تایبەتمەندییەكی دیكە كە لەو شاشەیەدا دەبیندرێ ئەوەیە كە بە دانانی سێ شاشە لەلایەك دەبێتە یەك شاشە و كوالیتییەكی بەرز نیشان دەدات. سایزی شاشەكە 23 ئینجە و هەردوو پۆرتی USB و HDMI هەیه.
Top