له م یارییه دا یارمه تی ئه و خێزانه بده

له م یارییه دا یارمه تی ئه و خێزانه بده
یاری ئەلكترۆنی پانتاییەكی بەرفرەی لە وەرزی هاوینی گەنجاندا هەیە، بۆ ئەم جارە یارییەكی سەرنجڕاكێش و ئاسانتان پێدەناسێنین. یاری Farms capes لەم یارییەدا تێپەڕكردنی قۆناغەكان ئەوەندە سەرنجڕاكێشن، كە ئێوە هیچ هەست بە بێزاری ناكەن، لەم یارییەدا دەبێ یارمەتی باوك و كوڕێك بدەی كە حەوشەی ماڵەكەی خۆیان كە بۆتە كاوڵگەیەك بكەنە باخچەیەكی جوان و سەرنجڕاكێش. بۆ بەدەستهێنانی پارە و كڕینی پێداویستی دەبێ بە قۆناغەكاندا دەرباز بی، میوەكان بفرۆشی و باخەكەت رازاوەتر بكەی.
یارییەكە یارمەتیدەرە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزیش، چونكە بەردەوام باوك و كوڕەكە پێكەوە لە گفتوگۆدان، هەندێك كەلوپەلی ون بوو هەیە دەبێ بیاندۆزیەوە. ئەنیمەیشنی یارییەكە زۆر ئاسایین و لە بواری گرافیكیەوە زۆر لەسەرێیە.
Top