ویندۆزەكەت لەسەرفلاش میمۆری بكەرەوە

ویندۆزەكەت لەسەرفلاش میمۆری بكەرەوە
ویندۆزی كۆمپیوتەر ئەو سیستەمە كە بەگەڕخەری دینەمۆی كۆمپیوتەرە، بەبێ ویندۆز كۆمپیوتەر وەك كارتۆنێكی بەتاڵ دەچێت، بەڵام پرسیارێك بۆ زۆر لەو كەسانەی كە كاروباری كۆمپیوتەر ئەنجام دەدەن ئەوەیە كە ئایا دەكرێت ویندۆز بچێتە سەر فلاش میمۆری، لەبری هارد فلاش میمۆری بەكار بهێنرێت. كۆمپانیایەكی تایوانی لەم دواییانەدا فلاش میمۆرییەكی بەرهەمهێنا تایبەت بە ویندۆز، كە گشت ویندۆز دەچێتە سەر فلاش میمۆرییەكە. بەهۆی ئەو فلاشەوە دەتوانرێت كاتێك كۆمپیوتەرەكەت كوژاندەوە فلاش میمۆرییەكە دەربهێنی ئیدی هەموو زانیاری و داتاكانت لەسەر فلاش میمۆرییەكە خەزن بوونە. رەنگە ئەم فلاش میمۆرییە ببێتە جێگرەوەی هاردی كۆمپیوتەر.
Top