كۆمپانیای AOC له‌م دواییانه‌دا نوێترین مۆنیتۆری ته‌واو له‌مسی بۆ جۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر و نۆتی بوك هێناوه‌ته به‌رهه‌م، ئه‌و مۆنیتۆره له جۆری LEDیه و توانای نیشاندانی وێنه‌ی به كوالیتی HD هه‌یه. مۆنیتۆره‌كه 22 ئینجه، كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌متر له 5 ملمی چركه‌یه. جگه له‌وه‌ش له‌ناو مۆنیتۆرهكهدا سپیكه‌رێك بۆ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگ هه‌یه. شاشه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی فێركردن و گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. شاشه له‌مسییه‌كه له‌گه‌ڵ ویندۆز7 ده‌گونجێت و ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه وێنه‌كان لهزاویهی 3 پله و 12 پله‌دا ببینی.