به و هۆكارانه google به سه ر faecbook دا زاڵ ده بێت

به و هۆكارانه  google  به سه ر faecbook دا زاڵ ده بێت
هەتا ئێستا لەناو سایتە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، فەیسبووك هەر لە ریزی یەكەم دێت، رۆژ بە رۆژ راژەی بەشداربووانی فەیسبووك دەچێتە سەرێ، كۆمپانیای گوگل وەك گەورەترین و بەهێزترین سایتی دۆزەرەوە و بەدواداگەڕان لە ئینتەرنێتدا لەم ماوەیەدا هەوڵیداوە بە داهێنانی Google+ كە سایتێكی هاوشێوەی گوگلە ركابەرێكی جددی لەگەڵ فەیسبووكدا بكات. هەروەك ئاگادارن (لە ژمارەی پێشووتری گۆڤاری گوڵان هەواڵەكەمان بڵاو كردەوە)، بەڵام ئایا لەم بوارەدا سەردەكەوێت؟ شارەزایانی بواری IT پێیانوایە بەو چەند هۆكارەوە Google+ بە سەر Facebookدا سەردەكەوێت.
هەركام لە بازنەی خۆیدا: هەروەك دەزانن لە فەیسبووكدا گشت هاوڕێیانتان لەیەك پێرەستدا ریزبەندی دەكرێن، جیاوازی لە نێوان هاوڕێی زۆر نزیك و ئاشنادا ناكرێت، بەڵام لە Google+ بەم شێوەیە نییە، ئێوە دەتوانن سنوورێكی جیاواز بۆ هەر كامیان دابنێن، پەیامی جیاواز بۆ هەركامیان دابنێن.
بە Spark گشت ئەوانەی حەزی لێدەكەی بیدۆزەوە: توانای سەرنجڕاكێشەر و سەرسوڕهێنەر لە خزمەتگوزاری Sparksی دایە، ئێوە بەهۆی ئەوەوە دەتوانن ئەو زانیارییانەی كە حەزی لێدەكەن بە باشترین شێوە بڵاو بكرێتەوە. وەك وێنە، هەواڵ، ڤیدیۆ..
Goolge+ لە هەموو شوێنێك ئامادەیە: گەر لە خزمەتگوزارییەكانی دیكەی گوگلیش سوود وەردەگرن، وەك Gimail، Picasa. Goolge talk، هەموو ئەوانە لە Goolge+ كۆدەبنەوە، تۆڕی كۆمەڵایەتی گوگل لەگەڵ مۆبایلدا زۆر بەباشی دەگونجێت.
Top