لاپتۆپی VAIO Z لە ریزی باشترین لاپتۆپەكان

لاپتۆپی VAIO Z لە ریزی باشترین لاپتۆپەكان
كۆمپیوتەری جۆری لاپتۆپ، راستە ئەو كارایی و تواناییەی كۆمپیوتەری دیسكتۆپی نییە، چونكە بەهۆی ئەوەی پارچەكانی لاپتۆپ زۆر ناسكن و بۆ هەمیشەیین، بەڵام ئەگەر چاوێك بە تایبەتمەندییەكانی لاپتۆپی جۆری VAIO Zی كۆمپانیای سۆنیدا بخشێنن، ئەوكات دەبینن ئەو لاپتۆپە زۆر جیاوازە.
كێشی لاپتۆپەكە تەنیا 1.2 گرامە. (كیلۆیەك و دوو سەد گرام). بارستایی لاپتۆپەكە تەنیا 16 ملمە. شاشەكەی 13 ئینجە، خێراییەكەی 2.7 GHz جۆری Corei7. رامەكەی 8 گیگابایتە. كارتی گیگابایتەكەی جۆری Intel HD 3000ـە. جگە لەوەی Blu ray و پاترییەكی زیادی لەگەڵدایە. كە دەتوانێت هەتا 14 كاتژمێر كاری پێبكرێت.
Top