ناساندنی سایتێك

ناساندنی سایتێك
گەلێك سایت هەن كە ئەركیان دابەزاندنی پرۆگرامەكانە، یەكێك لەو سایتانە سایتی flamingo worldـە، سایتەكە زیاتر لە سەد پەیجە و لە هەر پەیجێكیشدا چەندین پرۆگرام هەن، جا هەر پرۆگرامێك كە ئێوە مەبەستتانە. پەیجەكان سێ بەشن، لە بەشی یەكەمدا ناوی پرۆگرامەكە و چۆنییەتی كاركردنی پرۆگرامەكەیە، بەشی دووەم دابەزاندنی پرۆگرامەكە بەبێ بەرامبەرە، بەڵام بۆ ماوەیەكی دیاركراو كار دەكات، لە بەشی سێیەمدا كۆپی ئەسڵی پرۆگرامەكە دەتوانی دابەزێنی، بەڵام بە خۆڕایی نییە. ئێوە دەتوانن لە رێگەی ڤیزاكارتەوە، یان كۆدی بانكەوە، هەر كارتێك كە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە بەرنامەكە بكڕن. نوێترین پرۆگرامەكان كە بەرهەم دێن لەم سایتەدا وەگیر دەكەون.
Top