ماوسێكی وایەرلەیسی سەرنجڕاكێش

ماوسێكی وایەرلەیسی سەرنجڕاكێش
ماوس ئامێرێكی گرنگە بۆ پێوەندی دانی نێوان مرۆڤ و كۆمپیوتەر. ماوس بۆ پێوەندیدانی لەگەڵ كۆمپیوتەر لە وایەر كەڵك وەردەگرێ، لەم دواییانەدا ماوسی وایەرلەیس جێگەی بە ماوسی وایەر لەق كردۆتەوە، واتە مشكە بێ كلكەكان جێگەی مشكە كلكدارەكان دەگرنەوە! لەم دواییانەدا ماوسی وایەرلەیسی جۆری ECO500 لەلایەن كۆمپانیای گیگابایت هاتە بەرهەم كە هەتا مەودای 10 مەتر دەتوانێت لە كۆمپیوتەرەكە دوور بێت. ئەو ماوسە هەتا 12 كاتژمێر كاری بەردەوام وزەی باترییەكەی دانابەزێت.
Top