كۆشكی فەیسبووك دەكەوێتە لەرزین

كۆشكی فەیسبووك دەكەوێتە لەرزین
لەم هەفتەیەدا تۆڕێكی كۆمەڵایەتی هاوچەشنی فەیسبووك لەلایەن كۆمپانیای گوگل كرایەوە. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی گوگل بەناوی Hangoutsـە. ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە ئەو خزمەتگوزارییەی تێدایە كە لەگەڵ هاوڕێیانت گفتوگۆیەكی ڤیدیۆیی بە كۆمەڵ پێكبێنن. ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە وەك تۆڕەی Skype، ooVoo كار دەكات، لە هەمووشی گرنگتر خزمەتگوزارییەكە بێ بەرامبەرە. بەهۆی Hangouts دەتوانین بەئاسانی كۆنفرانس و سمینار پێكبێنن. پێدەچێت ئەو خزمەتگوزارییە ببێتە ركەبەرێكی بەهێز لەگەڵ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكدا. تۆڕی كۆمەڵایەتی گوگل بە هێڵێكی ئینتەرنێتی زۆر خاویش كار دەكات.
Top