Asus بە یەك تیـر دوو ئامانج دەپێكێ

Asus بە یەك تیـر دوو ئامانج دەپێكێ
دوو ساڵ لەمەوبەر كەس بیری لەوە نەدەكردەوە ئامێری تەبلێت كە لە وڵاتی ئێمەدا هێشتاش بەوجۆرەی پێویستە نەناسراوە، بەڵام لە وڵاتانی پێشكەوتوودا بازاڕی گەرمە، ببێتە ئامێرێك كە شوێن بە لاپتۆپ لەق بكات. كۆمپانیا بەرهەمهێنەركانی تەكنۆلۆژیای نوێ بۆ بەرهەمهێنانی تەبلێت لە كێبەركێ دان، كۆمپانیای ئەیسۆس نوێترین تەبلێتی بەناوی Asus Eee Pad Transformer بەرهەمهێناوە كە لەیەك كاتدا هەم تەبلێتە هەم لاپتۆپ. ئامێرەكە 10 ئینجییە، پێشكەوتووترین سیستەمی ئەندرۆیدی3ی لەسەرە. خاڵی لاوازی تەبلێت لاپتۆپەكە لەوەدایە كە كامێراكەی زۆر لە خوارێیە. كە تەنیا 5 میگاپیكسلە، كامێرای پێشەوەشی 1.2 میگاپیكسەلە. خاڵێكی لاوازی دیكەی ئەم ئامێرە ئەوەیە كە هیچ كەلێنێكی USB تێدا نییە، بەڵام كیبۆردەكەی هەتا بڵێی جێگەی سەرنجە، ماوسەكەی سەر كیبۆرد واتە تاچ پادەكەی زۆر باشە. لەسەر كیبۆردەكە دوو پۆرتی USBیش دەبینرێن.
Top