نۆكیا جارێكی دیكەش خۆی دەرخستەوە

نۆكیا جارێكی دیكەش خۆی دەرخستەوە
كۆمپانیای نۆكیا زیاتر بە بەرهەمهێنانی مۆبایل بەنێوبانگە، یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە هەمیشە لە ململانێ دابووە لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەك سامسۆنگ و LG و سۆنی ئەریكسۆن و .تاد. لەم هەرێمەدا زیاتر لە هەموو جۆرەكانی هاندی مۆبایل لە نۆكیا سوود وەدەگیرێت. پێشتر مۆبایلەكانی نۆكیا بە پیتی N و ژمارەیەكی دوو رەقەمی دەستی پێدەكرد وەك: N78، N84،N91..تاد. بەڵام دوای ژمارەی N98 ئیدی كۆمپانیا بڕیاریدا ژمارەكان بكاتەوە یەك رەقەمی بۆیە دوای ئەو ژمارەیە بوو بە N8 و دواتر N9.
N9 نوێترین مۆبایلی نۆكیایە، كە لە سیتسەمی meego سوودد وەردەگرێ و بڕیار وایە بەم زووانە بكەوێتە بازاڕ.
تایبەتمەندییەكانی ئەم هاندە ئەوانەن: شاشەكەی 3.9ئینجە، تەواو لەمسییە. هاردەكەی لە 16گیگاوە دەستپێدەكات هەتا 64 گیگا. رامەكەی یەك گیگایە كە زۆر باش و گونجاوە. كامێراكەی 8 میگاپیكسلە. بۆ فیلم هەڵگرتنەوە ئاستەكەی مامناوەندییە. كێشەكەی تەنیا 135 گرامە. باترییەكەی هەتا 50 كاتژمێر ئەگەر گوێ لە مۆسیقا رابگری دانابەزێت.
Top