وێبكەمێك بە كوالیتی HD
كۆمپانیای Logitech بەم دواییانە وێبكەمێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە دەكرێ بڵێین بۆ ئەوانەی چاتی ڤیدیۆیی دەكەن جێگەی رەزامەندی دەبێت، چونكە بە كوالیتی HD وێنە بەڕێ دەكات. وێبكەمەكە توانای وەرگرتنی وێنەی بە كوالیتی 720 پیكسل و 1080 پكیسلیش لەكاتی تۆماركردنی فیلمەكەیدا هەیە. وێبكەمەكە ئۆتۆماتیكی بێ هیچ چەشنە پرۆگرامێك ئینستۆل دەبێت. دەتوانرێت هەتا 360 پلەش بە دەوری خۆیدا بیسوڕێنی.