كۆمپیوتەر لەداهاتوودا چۆن دەبێت

كۆمپیوتەر لەداهاتوودا چۆن دەبێت
گرنگی كۆمپیوتەر لە ژیانی رۆژانەی ئێمەماناندا بە زەقی دەبیندرێت، بەڵام چ دەبێت گەر رۆژێك كۆمپیوتەرەكەمان وەك پارچەیەكی نەرم لوول بدەین و بە ئاسانی و بێ گرفت لە گیرفاندا جێگەی ببێتەوە. رەنگە ئەوەیان خەیاڵ بێت و لێكدانەوەی زەینی ئێمە بێت، كەچی هەموو ئەو داهێنانەی كە ئێستا بوونیان هەیە پێشتر بیر لێكردنەوەیان خەیاڵ بووە. كۆمپانیای فوجسیتۆ جۆرە كۆمپیوتەرێكی دیزاین كردووە كە زیاتر وەك پارچە وایەرێك دەچێت و بە تیشكدانەوەكەی ئەوەی مەبەستتە دروست دەبێت.
كۆمپیوتەری جۆری integral cord بەئاسانی دەتوانی شاشەكەی بەهەر شێوە و قەبارەیەك دەربێنی. ئێوە دەتوانن لە شوێنێكی وەك پاسدا شاشەكەی بچووك دروست بكەن و لە شوێنێكی گەورەشدا شاشەكە گەورەتر بكەن. یان لەیەك كاتدا بیكەی بە چەند شاشە. هەرچەندە ئێستا زیاتر وەك بیرلێكردنەوەیە كۆمپانیاكە هەوڵی بۆ دروستكردنی نادات، بەڵام رۆژێك دادێت ئەم خەیاڵەش ببێتە راستی.
Top