مۆبایلی بازنەیی

مۆبایلی بازنەیی
كاتێك ئەو ئامێرە لە مەچەكی یەكێكدا ببینی رەنگە گومان بكەی، ئەو كاتژمێرە سەیروسەمەرە چییە؟ كە كاتەكان لەسەر پێستی دەست نیشان دەدات، ئەوە لەراستیدا مۆبایلێكە كە درەنگ یا زوو دێتە بازاڕەكانی ئێمەش. سەیرتر لەوەدایە كە شاشەكەی وەك كاغەزەیەكی لوولدراو واتە وەك تۆمارێك لەناو خودی ئامێرەكەدا شاردراوەتەوە هەركاتێك خاوەنەكەی نیازی بێت دەتوانی دەریبنێ و دواتر بچێتەوە ناو بازنەكە. بۆ نموونە كاتێك كە ژمارە مۆبایلێك لێدەدەی بۆ پێوەندی كردن دەبێ شاشەكەی دەربێینی و دوای گرتنی ژمارەكە شاشەكە خۆی دەچێتەوە شوێنی خۆی و ئیدی تەنیا ئەو دەستەی مۆبایلەكەی تێدایە لە گوێت نزیك دەكەیەوە. ئەم مۆبایلە ناوی Rollerphone كە لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.
Top