قەڵەم یان مۆبایل

قەڵەم یان مۆبایل
زۆر لە گەنجانمان مۆبایل زیاتر بۆ بەڕێكردنی كورتە پەیام “SMS” بەكار دێنن، رەنگە زۆر بەكەمی بۆ پێوەندیگرتن سوودی لێوەربگرن. ئەو مۆبایلەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن، لەیەكەم نیگادا وا هەست دەكەن كە هیچ وەك مۆبایل ناچێت و زیاتر وەك قەڵەمێك دەچێت، كە لە قالبێكی تایبەتدا دانرابێت، ئەو بەشەی كە زیاتر وەك قالب دەچێت ئەوەیان شاشەی مۆبایلەكەیە، قەڵەمەكەش تەنیا بۆ نووسینی كورتە پەیامەكانە. دەتوانن كورتە پەیامەكانتان لەسەر هەر شتێك بنووسن و لەسەر شاشەكە دەردەكەوێت. مۆبایلەكە تەنیا چوار دوگمەی هەیە لەگەڵ كامێرایەكی تایبەت.
Top