گوگل دەقەكانی ناو Word و PDFیش وەردەگێڕێ

گوگل دەقەكانی ناو Word و PDFیش وەردەگێڕێ
یەكێك لە تواناكانی وەرگێڕی گوگل واتە “ترانسلیت” ئەوەیە ئەو دەقانەی كە تۆ لە بوكسەكەدا دادەنێی یان دەینووسی بۆ زمانی مەبەست وەردەگێڕێ. بەڵام توانایەكی دیكەی وەرگێڕی گوگڵ لەوەدایە كە دەتوانێ فایلەكانت كە Word یان PDFن وەرگرێ و دوای وەرگێڕان جارێكی دیكە بە زمانی مەبەست خەزنی بكاتەوە. هەرچەندە گرفتێك لە فایلە دەقییەكاندا دێتەپێش ئەوەیش ئەوەیە كە لەو زمانانەی كە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێن فایلی دەقەكە زۆر تێكەڵ و پێكەڵە، پێدەچێت گوگل لە ماوەیەكی دیكەدا ئەوەش باش بكات، بەمەبەستی وەرگێڕانی فایلەكەت لە بەشی ترانسلێتی گوگلدا ئەم فەرمانە لێبدەی كە لەناو بازنە سوورەكە دایە. دواتر فایلەكەت ئەپلۆد بكە.
Top