هه ر جاره و وه ڵامی پرسیارێك

هه ر جاره و وه ڵامی پرسیارێك
خوێنه‌رێكی بواری ئایتی له گۆڤاره‌كه‌مان پرسیار ده‌كات، چ جیاوازییه‌ك له نێوان جۆره‌كانی كۆمپیوته‌ری په‌نتیۆم و سلیرۆن و كۆرتۆدیۆدا هه‌یه؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له سیسته‌می كۆمپیوته‌ر نییه، كاتێك ده‌چێته بازاڕ و نیازی هه‌یه كۆمپیوته‌رێك ده‌كڕێت، پرسیارێ لێده‌كرێت چ جۆره كۆمپیوتهرێكت ده‌وێت، په‌نتیۆم یان سیلرۆن یان كورتۆدیۆ؟ بۆ ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زای ئه‌و بواره نین، نازانن مانای ئه‌م ده‌سته‌واژانه چین بۆ زانیاری زیاتر به‌خشین به خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌مان ده‌ڵێین، ئه‌و سێ ده‌سته‌واژانه په‌یوه‌ندییان به خێرایی كۆمپیوته‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌ویش یه‌كه‌ی ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ر واته CPUیه. به‌هۆی CPU خێرایی كۆمپیوته‌ر ده‌زانرێت، كۆمپیوته‌ری جۆری سلیرۆن یه‌كه‌ی ناوه‌ندی زۆر به‌رز نییه. واته وه‌ك رێگایه‌كی یه‌ك ساید وایه كه زانیارییه‌كان له‌وێدا لێك ده‌درێنه‌وه. جۆری دووم واته په‌نتیۆم خێراییەكەییان له‌سه‌رێیه وه‌ك رێگایه‌كی جووت ساید ده‌چێت كه خێراییه‌كان بۆ لێكدانه‌وه‌ی مه‌ودای زیاتریان هه‌یه. جۆری سێهه‌م واته كورتۆدیۆ كه ئه‌ویش له یه‌كه‌وه2 و ده‌ست پێده‌كات هه‌تا 7. بۆ نمونه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه ئاوا ده‌نووسرێ «Cor2، i3،i5..» ئه‌وانیش وه‌ك رێگایه‌كی مه‌ودا فراوان وان كه هیچ بهربهبهستێك بۆ لێكدانه‌وه‌ی زانیاری له گۆڕێ دانییه هه‌تا ژماره‌كه له‌سه‌رتر بێت خێراییه‌كه زیاتره..
Top