چاره‌سه‌ری گرفتی دره‌نگ كوژانه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر

چاره‌سه‌ری گرفتی دره‌نگ كوژانه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر
زۆر جار بۆ هه‌موومان هاتۆته پێش كه كاتێك كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان دهكوژێینهوه، كه‌چی سیسته‌می كۆمپیوته‌ره‌كه زۆرخاوه و به دره‌نگی ده‌كوژێته‌وه. ئه‌م گرفته هیچ په‌یوه‌ندی به ڤایرۆس یان فایڵێكی تێكده‌ره‌وه نییه، بگره یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پرۆگرامانه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبوونی كۆمپیوته‌ره‌كه ئۆتۆماتیكی ده‌كرێنه‌وه. له‌سه‌ره‌تادا بزانن كه چ پرۆگرامێك كاتی هه‌ڵبوونی كۆمپیوته‌ر ده‌كرێته‌وه. بۆ زانینی ئه‌مه‌ش پێویسته له‌سه‌ر به‌شی run له ویندۆزه‌كانی XP و ڤێستادا و مینۆی start له ویندۆز 7دا وشه‌ی msconfig بنووسن، كاتێك كه ویندۆی ئه‌م به‌شه ده‌بێته‌وه، به‌شی system start بكه‌نه‌وه، ئه‌وكات لیستی ئه‌و پرۆگرامانهتان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆماتیكی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سیسته‌مدا ده‌كرێنه‌وه. دوای ئه‌وه هه‌ر پرۆگرامێك كه پێویستت پێی نییه فلاشی سه‌حی له‌سه‌ر لابه‌رن.
Top