چۆن پاسۆرده دزراوه‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه

چۆن پاسۆرده دزراوه‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه
پاسۆرد واته كۆدی نهێنی كه له ئینته‌رنێتدا به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی سایت، ئیمێل، حیسابی بانكی..تاد سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. ئیمێل واته بۆكسی نامه‌ی ئه‌لكترۆنی، ته‌واو هی موڵكی شه‌خسه. هاككه‌ر و دزهكهرانی ئینته‌رنێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاسۆردهكانتان به‌ده‌ست بێنن و ئیمێلهكانتان بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو پاسۆردهكانیشیان به‌ده‌ست هێنا ئه‌وكات زۆر به ئاسانی ده‌توانن بیگۆڕن به‌جۆرێك كه خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌توانێ بیكاته‌وه. ئه‌ی رێگا چاره..
ئه‌گه‌ر ئێوه تۆزێك شاره‌زا بن ده‌توانن پاسۆردی ئیمێلهكانتان بدۆزنه‌وه، له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ئیمێلێكدا له سایتی یاهوو یا هوتمهیل چه‌ند پرسیارێكتان لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌تان له‌بیرمابێت به ئاسانی ده‌توانن پاسۆردهكانتان ببیننه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌بیرتان نه‌ماوه ئه‌وه ده‌بێ وازی لێ بێنن. دوو پرسیاری گرنگ و تایبه‌ت كه له كۆتایی كردنه‌وه‌ی ئیمێلهكهدا ده‌كرێت وه‌ك» له چ قوتابخانه‌یه‌ك خوێندوته، یان حه‌زت له‌كام فیلمه« ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌تان له‌بیربێت ئه‌وه به‌ئاسانی ئیمێلهكهتان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان به جیدی دایه‌وه ئه‌وكات پاسۆرد و ئه‌دره‌سی ئیمێله‌كه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه.
Top