پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ئه لبۆمی دیجیتالی

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ئه لبۆمی دیجیتالی
له سه رده می پێشكه وتن و به دیجیتال بوونی كۆمه ڵگا، هه موو شتێك ته نانه ت دیارییه كانیش ده بنه دیجیتالی. سه رده می زوو له بۆنه و یاده‌كاندا كارت پۆستاڵ ده‌كران به دیاری. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا كارت پۆستالهكانیش دیجیتالین. یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه‌ی كه ئه‌ركی دروستكردنی ئه‌لبۆمی دیجیتالییه، پرۆگرامی Scrapbook MAXه، به‌م پرۆگرامه ده‌توانیت به ئاسانترین شێوه و به خێراییه‌كی زۆره‌وه، ته‌نیا به ماوس و به داگرتنی چه‌ند كلیكێك ئه‌لبومێكی زۆر جوانی دیجیتالی دروست بكه‌ی. له‌م پرۆگرامه‌دا به سێ قۆناغ ئه‌لبومێكی جوانی دیجیتیالی دروست ده‌بێت. قۆناغی یه‌كه‌م، یه‌كێك له‌و دیزاینانانهی كه پێشتر ئاماده كراون بۆ خۆت دیاری ده‌كه‌ی. قۆناغی دووه‌م، ئه‌و وێنانه‌ی كه مهبهستتن له ئهلبۆمهكهدابن دایاندهبهزێنینه ناو پرۆگرامه‌كه، له قۆناغی سێهه‌میشدا ئه‌لبۆمه‌كه به فۆرماتی دڵخواز خه‌زن ده‌كه‌ی. پرۆگرامه‌كه ده‌یان ئێفێكتی جۆراوجۆری تێدایه كه ئه‌لبۆمه‌كه جوانتر و سه‌رنج راكێشتر ده‌كه‌ن.
Top