لەنێوان كۆمپیوتەر و تەلەڤزیۆندا هیچ سنوورێك نامێنێ

لەنێوان كۆمپیوتەر و تەلەڤزیۆندا هیچ سنوورێك نامێنێ
ئەگەر یەكێك لێتان بپرسێ كۆمپیوتەرەكەت چەند كەناڵی تەلەڤزیۆنی دەگرێ، یان بپرسێت لە تەلەڤزیۆنەكەتەوە چەند سایتت خەزن كردووە و چەند فیلمت بەهۆی تەلەڤزیۆنەكەتەوە لە ئینتەرنێت دابەزاندووە، هیچ لات سەیر نەبێت، چونكە ئێستا هیچ سنوورێك لەنێوان تەلەڤزیۆنی دیجیتالی ئێستا و كۆمپیوتەردا نەماوە. نموونەی ئەمەش تەلەڤزیۆنی LG Smart TV یە. ئەو تەلەڤزیۆنە بە ئاسانی لەگەڵ تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت پێوەند دەدرێ و دەتوانی لەوەوە سەیری گشت سایتەكانی جیهان بكەی. لە لاپەڕەی دەستپێكی تەلەڤزیۆنەكەدا چەندین سایت دەبیندرێن. بەهۆی لەمسی بوونیەوە دەتوانی سایتەكانی ئینتەرنێت بكەیەوە و هەروەها وەك كیبۆردێكی مەجازی لە شاشەكە سوود وەربگری. جگە لەوەش گشت لایەنەكانی پێوەندی وەك USB، Bluetooth، ..تاد لەو تەلەڤزیۆنەدا هەن. دەتوانی لەو رێگەیەوە لەگەڵ مۆبایل و كۆمپیوتەر پێوەندیان هەبێت.
Top