نوێترین ڤێرژنی ئیمێلی یاهوو خزمەتگوزاری زیاتر

نوێترین ڤێرژنی ئیمێلی یاهوو خزمەتگوزاری زیاتر
كۆمپانیای یاهوو گەورەترین سایتی خزمەتگوزاری بەخشینی ئێمێل بە خۆڕاییە، رێژەی بەشدار بووان لەم سایتەدا لە گشت سایتەكانی هاوشێوەی زیاترە. لە دوایین گۆڕانكاری لە ئیمێلی یاهوودا ئەو خزمەتگوزارییانە زیاد كراون: وەڵامدانەوەی پەیامەكانی فەیسبووك و تویتەر هەر لە ئیمێلەكەی خۆتەوە لە یاهوودا. هەروەها ئەو پەیامانەی كە لەو سایتانەوە بۆت دێن هەر لە ئیمێلی یاهوودا دەتوانی بیخوێنیەوە.
شایانی ئاماژە پێدانە یاهوو هەتا ئێستا 284 ملیۆن بەكارهێنەری ئێمێلی هەیە، هەروەها بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەتوانن هەر لە مەسنجەری یاهوودا چات بكەن. جگە لەوەش 50 باكگراوندی جوان لە ئێمێلدا دانراوە.
Top