چۆن لە فایلە PDFـەكانتان گۆڤار و كتێبی ئەلكترۆنی ئامادە دەكەن

چۆن لە فایلە PDFـەكانتان گۆڤار و كتێبی ئەلكترۆنی ئامادە دەكەن
لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانكارییەكی زۆر بەسەر كتێب و بڵاوكراوەكاندا هات، لە كاغەزەوە بۆ دیجیتالی. ئێستا ئامادەكردنی كتێب و گۆڤاری دیجیتالی بۆ ئەوەی كە لە ئینتەرنێتدا بڵاو بێتەوە و خەڵكێكی زۆر سوودی لێوەربگرن پەرەی سەندووە. چەندین پرۆگرام هەن بۆ بەرهەمهێنانی كتێبی دیجیتالی. چەندین پرۆگرام هەن كە فایلە PDFـەكان دەكاتە كتێبێكی دیجیتالی و دەتوانی وەك كتێبی ئاسایی لاپەڕە هەڵدەیەوە. یەكێك لەو پرۆگرامە بەسوودانە پرۆگرامی Flippingbook PDFـە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی فایلە دەقییەكانی ئێوە بكاتە كتێب و وەك كتێبێكی ئاسایی بیخوێنیەوە.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- گەورەكردنی دەق و وێنە لەكاتی خوێندنەوەدا
- وەرگرتنی فایلی ئەسڵی لە فۆرماتی PDF.
- دانانی پاسۆرد و قفڵ كردن بۆ بەرگری كردن لە چاپكردن یان كۆپی كردنی فایلەكە.
- توانای دەستكاری و گۆڕانكاری لە كتێبەكەدا.
- گونجان لەگەڵ هەموو ویندۆزەكان.
Top