گەنمەشامی Corn، جگە لە پۆتاسیۆم رێژەیەكی باشی كۆمەڵەی ڤیتامین B و A لەخۆدەگرێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسانەكانی كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و لیوتین Lutein، زیازانتین Zeazanthin لەگەڵ كوێرسێتین Quercetin بۆیە رۆڵی بەرچاوی بۆ كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسان لە لەشدا هەیە، بەمەشەوە لەش لە گەلێك نەخۆشی دەپارێزێت، بەتایبەتی شێرپەنجە. سوودەكانی دیكەی گەنمەشامی: رێكخستنی پەستانی خوێن، تاودانی فرمانی دڵ، باشكردنی تۆن و توانای گرژبوونی ماسوولكەكان و سووككردنی ئازاری ماسوولكە، پاراستنی بارستایی ماسوولكە، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش و پاراستنی چینی لینجی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك بەهۆی رێژە بەرزەكەی ریشاڵی نەتواوە لە گەنمەشامیدا، كە لە كۆئەندامی هەرسدا هەڵنامژرێت و رێگا لە قەبزی دەگرێت و ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری و شێرپەنجەی كۆڵۆن كەم دەكاتەوە، هەروەها هانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش دەدات بەوەی كە زوو هەستی تێربوون پەیدا دەكات، پاراستنی تەندروستیی چاوەكان بەتایبەتی كەمكردنەوەی ئەگەری ئاوی سپی Cataract و كەمكردنەوەی ئەگەری گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن كە لە تۆڕی چاودا روودەدەن و بینین دەخەنە مەترسییەوە، بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنی تیژ و درێژخایەن لە لەشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر.