ئایا خەمۆكی بۆماوەییە؟ بەڵێ، لەوانەیە كە دایكت، یان باوكت دووچاری بووبێت. یەكێك كە كەسێكی نزیكی دووچاری خەمۆكی بووبێت، ئەوا ئەگەری تووشبوونی بە خەمۆكی نزیكەی 5 هێندە لە كەسانی ئاسایی زیاترە. هێشتا لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بە بوونی پەیوەندی بۆماوە بە خەمۆكی دەكەن. منداڵێك لە ماڵێكدا گەشەبكات و درك بەوە بكات كە باوكی یان دایكی یان برایەكی گەورەی دووچاری خەمۆكی بووە، ئەوا لەوانەیە فێری ئەوە بێت كە لەژێر هەندێك بارودۆخدا هەڵسوكەوتی وەكو هەڵسوكەوتی تووشبووەكە بە خەمۆكی بێت. بە گوێرەی لێكۆڵیینەوەكان، ئەگەری تووشبوونی ئافرەت بە خەمۆكیی بۆماوەیی دەگاتە 42%، كەچی ئەگەری تووشبوونی پیاو بە خەمۆكیی بۆماوەیی دەگاتە 29%. سیرۆتۆنین Serotonin یان ماددەی كیمیایی هەستكردن بە خۆشی لە مێشكدا پەیوەندی بە خەمۆكییەوە هەیە، ناهاوسەنگی یان كەمیی سیرۆتۆنین هۆكارە بۆ گرفت لە مەزاجدا بە شێوەی نۆرەی تۆقین Panic attacks یان خەمۆكی. ئەمەش روونكراوەتەوە كە ناهاوسەنگی سیرۆتۆنین پەیوەندی بە بۆماوە یان جینەكانەوە هەیە. لە گەلێك لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە زیاتر لە یەك جین رۆڵیان هەیە لە تووشبوون بە خەمۆكی و نەخۆشی دەروونی تر وەكو پەستی و گرفتی دووجەمسەرە Bipolar disorder كە بریتییە لە تاوێك یان ماوەیەك هەستكردن بە خۆشی و ماوەیەك هەستكردن بە دڵتوندی یان خەمۆكی.زۆربەی ئەو كەسانەی كە كەسێكی نزیكیان دوچاری خەمۆكی بووە، ئەوا تا رادەیەك نیگەران دەبن، لە راستیدا پێویست بەم نیگەرانییە ناكات، چونكە خەمۆكیی پەیوەست بە دەوروبەر Situational depression بەگشتی بۆ ماوەیەكی كورت بەردەوام دەبێت و لەخۆیەوە نامێنێت.