ئایا راگرتنی پژمین زیانی هەیە؟

ئایا راگرتنی پژمین زیانی هەیە؟
پژمین Sneezingكاردانەوەیەكە بۆ پاككردنەوەی هەر تەنۆلكەیەكی بیانی كە دەگاتە لووت وەكو تۆز و خۆل، پیسكارەكانی هەوا یان میكرۆب. ئەو بیروڕایە كۆنەی كە گوایە پژمین یان ژمارەی پژمینەكان پەیوەندییان بە بەختەوە هەیە، هیچ بنەمایەكی زانستی نییە، بۆیە هەرگیز هەوڵی راگرتنی پژمین نەدەیت. راگرتنی پژمین بە هەر رێگایەك بۆ نموونە گوشینی لووت یان بە داخستنی توندی دەم هەرگیز لەلایەنی پزیشكییەوە شتێكی باش نییە. ئەمە گرنگە كە جیاوازی نێوان كپكردنی پژمین كە دەستیپێكردبێت و رێگرتن لە سەرهەڵدانی پژمین بزانیت. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە كپكردنی پژمین یان رێگرتن لە روودانی پژمین تەنیا شتێكی كاتییە و لە زۆربەی حاڵەتەكاندا پژمینی دووەم یان پژمینی سێیەمی بەدواوەیە. گرتنی توندی لووت و پڕكردنی بە هەوا بە توندی و فشاردانی لێوی سەرەوە لەوانەیە كە پژمین رابگرێت، بەڵام ئەگەر هەستت كرد كە هێشتا پژمین خەریكە دەستپێدەكات ئەوا واباشترە كە هەوڵی تر نەدرێت بۆ وەستاندنی. ئەگەرچی رێژەی تووشبوون بە ریسكە تەندروستییەكانی پەیوەست بە كپكردنی پژمین لەگەڵ دەستپێكردنیدا نزمە، بەڵام لەوانەیە كە لە هەر كەسێكدا ببێتە ئەگەری گەلێك گرفتی تەندروستی وەكو: زیان گەیاندن بە ناوپەنچك Diaphragm، تەقینی بۆڕییە خوێنەكانی سپێنەی چاو لە دەوری گلێنەی چاودا، فشاری هەوا بۆ كەناڵی ئۆستاكی گەلێك جار دەبێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ و زەبر بۆ گوێی ناوەڕاست، ئەمەش دەبێتە ئەگەری سەرسووڕان و گرفت لە بیستندا، بەرزبوونەوەكی خێرا و كورتخایەنی پەستانی خوێن كە لەوانەیە ببێتە هۆی لاوازبوونی یان تەقینی خوێنبەرێكی مێشك.
Top