ئایا خواردن پاش مەشقی وەرزشی پێویستە؟

ئایا خواردن پاش مەشقی وەرزشی پێویستە؟
كە باس لە مەشقی وەرزشی دەكرێت، چەند خواردن و كاتی خواردن بۆ قەرەبووكردنەوە گرنگی زۆری هەیە، هەروەها وەرنەگرتنی بڕی وزەی پێویست لە خۆراكەوە گرنگی هەیە. جۆر و بڕی خۆراك و كاتی خواردن پاش هەر مەشقێكی وەرزشی گرنگی زۆری هەیە بۆ چاكبوونەوەی ماسوولكەكان و نوێبوونەوەی لەش. پێویستە ئەمە بزانرێت كە مەشقی وەرزشی هەرگیز پاساو نییە بۆ زیاد خواردن، هیچ نەخواردنیش پاش مەشقی وەرزشی كاریگەری نێگەتیڤی بۆ تەندروستی هەیە. پاش مەشقی وەرزشی، لەش پێویستی بە قەرەبووكردنەوەی وزە هەیە بۆ بیناكردنەوە و چاكبوونەوەی هەر زیانێك كە بە ماسوولكەكان گەیشتووە، هەروەها بۆ دووبارە خەزنكردنەوەی ئەو بەشەی گلایكۆجین Glycogen كە لەكاتی مەشقی وەرزشیدا سەرفت كردووە. گلایكۆجین سەرچاوەیەكی چڕی شەكری گلوكۆزە و بە شێوەیەكی سەرەكی لە جگەردا خەزن دەكرێت، بەشێكی كەمیشی لە ماسوولكەكان خەزن دەكرێت. لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە پزیشكیی وەرزشیدا هاتووە كە ئاستی هۆرمۆنەكانی بیناكردنی ماسوولكە وەكو هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و هۆرمۆنی گەشەGrowth hormoneپاش مەشقی وەرزشی بە 15- 30 خولەك لە خوێندا بەرزدەبێتەوە. ئەمەش لە لێكۆڵینەوەكاندا روونكراوەتەوە كە ماسوولكەكان لە هەموو ئەندامەكانی تر زیاتر راستەوخۆ پاش مەشقی وەرزشی پێویستییان بە پڕكردنەوەی كۆگاكانی گلایكۆجین Glycogen هەیە. دەتوانیت لە ماوەی 45-60 خولەك پاش مەشقی وەرزشی ژەمێكی تەندروستییانەی بچووك بخۆیت، بۆ نموونە خواردنەوەی پەرداخێك شیر وەكو سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین پاش مەشقی وەرزشی، مۆزێك لەگەڵ بڕێك ماست، یان لەگەڵ پەرداخێك شیری نیو چەوری، یان كەم چەوری.
Top