ئایا نەخۆشی شەكرە چاكدەبێتەوە؟

ئایا نەخۆشی شەكرە چاكدەبێتەوە؟
بەگشتی چەند دەخۆین گرنگترە لەوەی كە چی دەخۆین. دەتوانیت كە بەردەوام خۆراكی تەندروستییانە بخۆیت، بەڵام كە بڕی زیادت خوارد ئەوا دوچاری قەڵەوی دەبیت كە ئەویش ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووەمی شەكرە زیاد دەكات. گەلێك لە تووشبووان بە شەكرە Diabetes پێیان وایە كە پاش پارێز و دەرمان بۆ ماوەیەك نەخۆشییەكەیان نامێنێت، بەڵام هەموو سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەكرێ نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم بە پارێزێكی خۆراكی دروست و مەشقی وەرزشی بە باشی كۆنترۆل بكرێت و ئاستی شەكری خوێن بەردەوام لە سنووری ئاساییدا بمێنێتەوە، واتە پێویستی بە بەكارهێنانی دەرمان نامێنێت، بەڵام هەر كاتێك كە تووشبوو پارێزی خۆراكی شكاند یان وازی لە مەشقی وەرزشی هێنا ئەوا دووبارە ئاستی شەكری خوێنی بەرزدەبێتەوە و لەوانەیە كە بەبێ دەرمان كۆنترۆل نەكرێت كە بە زاراوەی پزیشكی دەگووترێت Remission but not cure، چونكە كەسی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە واتە ئامادەباشییەكی بەردەوامی هەیە هەتا ئەگەر ئاستی شەكری خوێنی بەردەوام و بە باشی كۆنترۆل بكات، بۆیە پێویستە كە پارێزی خۆراك و مەشقی وەرزش بە درێژایی تەمەن بێت نەك بۆ چەند مانگێك.
Top