گۆڕانەكانی پێست لە قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەدا

گۆڕانەكانی پێست  لە قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەدا
دابەزینی توندی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كە هاوكاتە لەگەڵ وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەدا Menopause هۆكارە بۆ ونبوونی توانای لاستیكیی پێست و كەمبوونەوەی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین Collagen، ئەمەش دەبێتە هۆی شل و شۆڕبوونی پێست، هەروەها وشكبوونی پێست و زیادبوونی لۆچیی پێست و زیاتر بەرجەستەبوونیان. هەر ئافرەتێك كە دەچێتە قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەوە، پێویستە كە درك بە گۆڕانەكانی پێست بكات و بە هەنگاوەكای پاراستنی پێستی ئاشنا بێت. تا ئێستا ئاوێتەیەكی ئاوا لەبەر دەستدا نییە كە رێگا لەم گۆڕانانەی پێست بگرێت، بەڵام گۆڕینی ستایلی ژیان وەكو خۆراكی هاوسەنگ، مەشقی وەرزشی، سووككردنی سترێس و چاودێریكردن و پاراستنی پێست هەنگاوی گرنگ و پێویستن لەم تەمەنەدا. بە گوێرەی جۆر یان سروشتی پێستی هەر ئافرەتێك، پێویستە كە بە رێنمایی دكتۆر ئەو ئاوێتانەی پێست بەكاربهێنرێن كە فاكتەری رێگرتن لە تیشكی سەرووی وەنەوشەی لەخۆدەگرن، هەروەها ڤیتامین، ماددەی دژەئۆكسان Antioxidants، ئاوێتەی رووەكی سوودبەخش Botanicals، لەگەڵ ماددەی شێداركەرەوەی پێست Moisturizers. ئەمانە تا رادەیەك هاندەرن بۆ شاردنەوەی هێڵە وردەكان و لۆچەكانی پێست، هەروەها یارمەتی باشتركردنی تۆنی پێست دەدەن.
Top