چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەری بەربوونی خوێنی لوت
پێویستە لەکاتی خوێن بەربووندا ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکەین، ئەگەر هەر چارەسەر نەبوو پێویستە ئەو کەسە بگەیەنرێتە لای پزیشک.
1-پێش هەموو کارێک سەر بە بەرزی ڕابگرە لەپێناو ڕاگرتنی خوێنی لوت.
2-ئاوی سارد بەکاربهێنە و بیکە بەسەردا، ئەگەر پێویستی کرد پارچەیەک سەهۆڵ بخەرە سەر بەشی سەرەوەی لوت.
3-پارچەیەک لۆکە بهێنە و بیکەرە سرکەی سێوە و هەوڵبدە خوێنی لوتی پێ بسڕیت و بیهێنیت بە چواردەورەکەیدا.
4-کەمێک گەڵای ڕێحانە بهاڕە و کەوچکێکی گەورە لیمۆی تێبکە، پاشان بۆنەکەی هەڵمژە.
5-پیازێکی گەورە بهێنە و بەهەموو تواناتەوە هەوڵی هەڵمژینی بدە.
6-گەڵای مەعدەنوس بهاڕە و شەربەتی لیمۆی تێبکە و هەوڵبدە هەڵیمژە بۆنەکەی.
7-کەمێک هەنگوین بدەیت لە ناوەوە لوت خراپ نیە.
خەندان