پێستی دەوری چاوەكان زۆر ناسكە، تەنك و هەستیارە بە بەراورد لەگەڵ پێستی بەشەكانی دیكەی لەش، بۆیە بە وشكبوون لە ماوەیەكی كورتدا دوچاری سووتانەوە و سووربوونەوە دەبێت. هۆكارەكانی وشكبوونی پێستی دەوری چاو بریتین لە: خۆربردن، یان هەتا بەركەوتن بە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی كورت، چونكە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی هۆكارە بۆ سووتانی سادە و سووتانی سەختی پێستی دەوری چاوەكان، تیشكی لەحیمكردن، هەوكردنی پێڵوو Blepharitis، هەوكردنی پێستی دەوری دەم كە زیاتر دوچاری ئافرەت دەبێت و لەوانەیە كە بڵاوبێتەوە بۆ پێستی لووت و دەوری چاوەكان، هەستەوەری پێست یان ئەكزیما كە دەبێتە هۆی وشكبوون و تفری پێست بەتایبەتی لە پێستی پیڵووەكاندا، كەش و هەوا بەتایبەتی رێژەی بەرزی شێداری و كەشی گەرم یان گۆڕانی كتوپڕی كەشوهەوا، مامەڵەی زبر لەگەڵ پێستی دەوری چاوەكاندا وەكو زیاد مەساجكردن یان زیاد دانانی ماكیاژ و بەكارهێنانی فڵچەی زبری ماكیاژ یان مەسكارا و قەڵەمی چاو..تاد، بەركەوتن بە ماددەی كیمیایی بەهێز بۆ نموونە پاككەرەوەكانی دەموچاو Facial cleansers. بۆ چارەسەركردن، كرێمی شێداركەرەوە Moisturizer لە زۆربەی حاڵەتەكاندا سوودی لێوەردەگیرێت، بۆ ئەكزیما و حاڵەتەكانی تری پێست كە دەبنە هۆی وشكبوون ئەوا سوود لە كرێمی تایبەتی دژەهەستەوەری یان دژەمیكرۆب وەردەگیرێت.