شووتیی باش هه‌ڵبژێره‌

شووتیی باش هه‌ڵبژێره‌
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و ده‌سپێكی گه‌رما، شووتی یه‌كێك له‌و میوانه‌یه‌ به‌ هۆی فێنكییه‌وه‌ خه‌ڵك زیاتر ده‌یكڕن و كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام زۆر جار له‌ كاتی كڕینی شووتی، به‌ هۆی ئه‌وه‌ ته‌نیا توێكڵی ده‌ره‌وه‌ی به‌رچاوه‌ و ناوه‌وه‌ی دیار نییه‌، وه‌كو پێویست خۆشڕه‌نگ و شیرین ده‌رناچێت، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌توانن به‌ چه‌ند پشكنینێكی ساده‌ و ورد شووتییه‌كی جوان و شیرینتان ده‌ستبكه‌وێت.
له‌سه‌ره‌تادا جوان سه‌یری شووتییه‌كه‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر توێكڵی شووتییه‌كه‌ زبر بوو وا باشتره‌ نه‌یكڕن، چونكه‌ نیشانه‌ی كاڵبوونی شووتییه‌كه‌یه‌، پاشان ده‌توانن ده‌ستی لێ بده‌ن و پشكنینی بۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كه‌ی پته‌و بوو ئه‌وه‌ شووتییه‌كه‌ شیرینه‌ و پێگه‌یشتووه‌.
هه‌میشه‌ له‌ كاتی كڕینی شووتی ئه‌م خاڵه‌ گرنگه‌ به‌رچاو بگرن و ئه‌و شووتییانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن كه‌ قه‌باره‌كه‌ی به‌رچاو و گه‌وره‌ دیاره‌، به‌ڵام له‌ راستیدا كێشی كه‌متره‌.
Top