ئاو گرنگترین شلەمەنییە كە پێویستە بۆ لەش. ئاو نزیكەی 70% ی لەش پێكدێنێت. رێژەی ئاو لە مێشكدا دەگاتە 90% كە گرنگترین ئەندامی لەشە، ئەمەش بیرۆكەیەكی بچووكت پێدەدات سەبارەت بە گرنگی ئاو بۆ لەش. ئەمە گومانی تێدا نییە كە پێویستە رۆژانە بڕێكی باشی ئاو بخۆیتەوە. ئاو هەرزانە بە بەراورد لەگەڵ هەموو شلەمەنییەكی تر، ئەمانەی خوارەوە چەند گرنگییەكی ئاون بۆ لەش: هەتا كەمبوونی رێژەیەكی كەمی ئاو لە لەشدا هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی نیشانەكانی كەمبوونەوەی شلەی لەش یان وشكبوونەوە Dehydration، بۆ نموونە هەستكردن بە ماندووبوون و بێهێزی و هەستكردن بە ناڕحەتی.ئاو گرنگە بۆ رێگرتن لە ئازاری ماسوولكە و جومگەكان، هەروەها بۆ سووككردنی سەرئێشە، باشكردنی مەزاج، بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، رێكخستنی جوولەی ریخۆڵە، بوژاندنەوەی خانەكانی پێست و سافكردنی پێست وپاراستنی نەرمی و جوانیی پێست، رزگاركردنی لەش لە ماددە زیانبەخشەكان، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، هاندانی توانا و فرمانەكانی مێشك بەتایبەتی تەركیز و بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش،ئاسانكردنی كرداری گواستنەوەی ئۆكسجین و خۆراك بۆ هەموو خانەكانی لەش، تاودانی كرداری میتابۆلیم، یارمەتیدانی زوو هەستكردن بە تێربوون، سووككردنی سترێس، زیادكردنی بەرگەگرتنی مەشقی وەرزشی قوڕس، كەمكردنەوەیچڕی خوێ و كانزاكان لەناو میزدا كە هۆكارن بۆ دروستبوونی كریستالی رەق یان بەردی گورچیلە.