هەستەوەری خۆراك Food allergy بریتییە لە كاردانەوەی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە ماددەیەكی دیاریكراوی ناو هەندێك خۆراك، ئەمەش وەكو هەوڵێك بۆ بەرگریكردن لەش دژەتەن Antibody دژی ئەم ماددەیە دروست دەكات، ئەم كاردانەوەیەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هەستەوەری لە ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك یان هەتا پاش رۆژێك لە گەیشتنی ماددەكە بە لەش. نزیكەس هەموو نیشانەكانی هەستەوەری بە خۆراكە جیاوازەكان وەكو یەكەن، بۆ نموونە خورشت و ئاوسانی لێوەكان یان ئاوسانی دەم و زمان، خورشت لە پێستدا، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان رشانەوە، سك ئێشە و هەندێك جاریش سكچوون. جگە لە باینجان Eggplant، ئەو خۆراكانەی كە زیاتر هەستەوەری لە هەندێك كەسدا پەیدا دەكەن بریتین لە: ماسی، خەردەل، شیر، هێلكە، بەهارات، پاقلە، خۆراكە قوتووبەندەكان. هەندێك كەس زیاتر لە كەسانی تر ئەگەری تووشبوونیان بە هەستەوەری لێدەكرێت پاش خواردنی باینجان، بۆ نموونە منداڵە كورتەباڵاكان، تووشبووان بە نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم، ئافرەتانی تووشبوو بە هەندێك نەخۆشی زگماكی هێلكەدانەكان، تووشبووان بە مۆنگۆلیزم، ئەوانەی كە هەستەوەری دەنوێنن بەرانبەر بە خۆراكی تر وەكو گەنم و هێلكە و ترشیات و تیژی.