ئایا زۆر دەخایەنێت تا دەخەویت؟

ئایا زۆر دەخایەنێت تا دەخەویت؟
ئایا كاتی زۆر دەخایەنێت تا بە تەواوی دەچیتە خەوەوە لەو كاتەی كە پێویستی زۆرت بە خەو هەیە؟ زۆربەمان جارێك یان زیاتر دووچاری ئەم حاڵەتە بووین، بەڵام ئەگەر ئەمە هەموو شەوێك رووبدات ئەوكاتە دەبێتە حاڵەتێكی نائاسایی و پێویستی بە بەدواداچوون و چارەسەری پزیشكی هەیە. بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە، پسپۆرانی دامەزراوەی تایبەت بە نووستن National Sleep Foundation رێنمایی ئەم هەنگاوانە دەكەن: بەرە بەرە كاتی نووستنت بگۆڕە تا دەگاتە 15 خولەك شەوانە تا دەگەیتە ئەو كاتەی پێویست دەكات بۆ نووستن. لەكاتی لەخەو هەڵساندا، خۆت بدە بەر تیشكێكی رووناك یان گەشی دەستكرد یان تیشكی خۆر، لەكاتی شەویشدا كە ئامادە دەبیت بۆ نووستن، هەموو رووناكییەكان خاموش بكە، دڵنیا بە لەوەی كە ژووری نووستنت خامۆش و فێنك و هێمن بێت، هەموو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان خامۆش بكە بەلای كەم 30 خولەك پێش چوونە سەر جێگای نووستن، بەلای كەم چەند كاتژمێرێك بەر لە كاتی نووستن دووركەوە لە خواردنەوە كافائینییەكان و ئەلكهول، پابەند بە بە كاتی نووستن و كاتی لەخەوڵسان هەتا لە كۆتایی هەفتە و رۆژەكانی پشوودا. ئەگەر هەموو ئەو هەنگاوانە بێسوود بوون، پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات.
Top