بنچینەكانی سەلامـــــەتیی خۆراك

بنچینەكانی  سەلامـــــەتیی خۆراك
ئەو نەخۆشییانەی كە لە ئەنجامی ئالوودەبوونی خۆراك دوچاری مرۆڤ دەبن، لەوانەیە مەترسیدار بن، یان ببنە ئەگەری گرفتی تەندروستی درێژخایەن. هەرگیز گۆشتی فریزكراو لەسەر كاونتەری چێشتخانەی ماڵەوە و پلەی گەرمی ژووردا مەهێڵەوە بە مەبەستی توانەوە، چونكە بەكتریا توانای هەیە كە زۆر بە خێرایی لەناویدا گەشەبكات. بەپێی ئیدارەی ئەمەریكی بۆ سەلامەتیی خۆراك Food Safety Administration، بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییانە، پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: یەكەم، هەرگیز سەوزە و میوە بە سابوون یان تایت و پاككەرەوەی تر مەشۆەرەوە هەتا ئەو جۆرەی میوە كە توێكڵەكەی فڕێ دەدرێت. دووەم، هەرگیز ماسی، گۆشتی پەلەوڕ و گۆشتی سوور بە ئاو مەشۆرەوە، چونكە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شلەی ئالوودەبوو. سێیەم، هەرگیز پشت بە بۆنی خۆراك مەبەستە وەكو رێگایەك بۆ زانینی، یان دەستنیشانكردنی تێكچوونی خۆراك، بوونی هەندێك جۆری بەكتریای زیانبەخش نابێتە ئەگەری تێكچوونی بۆن و چێژی خۆراك. چوارەم، خۆراكی پوختەكراو یان (لێنراو) پێویستە كە تا پلەیەك گەرم بكرێتەوە كە رێگا لە گەشەی بەكتریا بگرێت. پێنجەم، بڕی زیاد لە ماددەی پاككەرەوە و لابردنی رەنگ و بۆن Bleach لە چێشتخانەی ماڵەوەدا بەكارمەهێنە.
Top