هۆرمۆنەكان لە ئافرەتدا كاریگەری دەكەنە سەر تەندروستیی ددان

هۆرمۆنەكان لە ئافرەتدا كاریگەری دەكەنە سەر تەندروستیی ددان
هۆرمۆنەكان لە لەشی ئافرەتدا بە درێژایی تەمەنی ئافرەت كاریگەرییان هەیە لەسەر تەندروستیی ددان و پووكدا، بۆ نموونە لەكاتی باڵغبووندا هۆرمۆنەكان هۆكارن بۆ سووربوونەوە و خوێنبەربوون لەگەڵ ئاوسان لە پوكدا. مانگانە لەكاتی سووڕی خوێنبەربووندا، لەوانەیە كە ئافرەت دوچاری خوێنبەربوون لە پوكدا بێت كە هاوكاتە لەگەڵ ئاوسانی پوك و ئاوسانی گلاندەكانی لیك یان قانی كولبوونی شانكەر Canker sores لەناو دەمدا، ئەم نیشانانە هەموویان لەگەڵ كۆتایی سووڕی مانگانەدا لەخۆیانەوە نامێنن. هەندێك ئافرەت كە دەنكی رێگرتن لە دووگیانی(حەبی مەنع) بەكاردێنن زیاتر دوچاری هەوكردنی ئێسكی شەویلاك Dry socket دەبنەوە پاش دەرهێنانی ددان. هەوكردنی پوك Gingivitis حاڵەتێكی باوە لە ئافرەتدا كە لەكاتی دووگیانیدا سەرهەڵدەدات و نیشانەكانی بریتین لە: ئاوسانی پوك، سووربوونەوەی پوك، ئازار كە لەكاتی شوشتنی دداندا زیاتر دەبێت. شووشتنی ددان بە رێكی، بەكارهێنانی داوی ددان Floss لەگەڵ سەردانی دكتۆری ددان بە شێوەیەكی دەوری هەنگاوی كاریگەرن بۆ خۆپاراستن لەم گرفتانەی پوك لە ئافرەتدا.
Top