رێگای دروست بۆ زیادكردنی كێشی لەش

رێگای دروست بۆ زیادكردنی كێشی لەش
زۆربەی لاوازەكان گرفتی گەورەیان ئەوەیە كە بەهەر ڕێگایەك بێت چەند كیلۆگرامێك كێشی لەشیان زیاد بكەن، گەلێكیان پەنا دەبەنە بەر رێگای هەڵە و بەكارهێنانی دەرمان بەتایبەتی دیكسۆن گوایە سروشتییانە قەڵەویان دەكات، ئەمەش هەرگیز ڕێگایەكی دروست و تەندروستییانە نییە. ئەگەر دەتەوی كێشی لەشت زیادبكەیت، ئەوە تەنیا بە خۆراك ئەنجام نادرێت، بەڵكو ئەم مەسەلەیە بەندە بە باری دەروونی و تەندروستیی گشتی، خۆراك، جوولەی بەدەنی رۆژانە. پێش ئەوەی پەیڕەوی بەرنامەیەكی تایبەتی خۆراك بكەیت پێویستە كە بە وردی پەیڕەوی ئەم چوار خاڵەی خوارەوە بكەیت: یەكەم: ئایا تۆ لە ڕاستیدا لاوازیت بە گوێرەی درێژی باڵا و تەمەنت؟ ئایا تۆ بەڕاستی دەتەوێت كە كێش زیاد بكەیت؟ زۆر جار بیری لێبكەوە ئینجا بڕیاری لەسەر بدە. دووەم: پێویستە بە تەواوی دڵنیا بیت لەوەی كە ئەم لاوازییەت لەبەر هیچ نەخۆشییەكی جەستەیی نییە و باری دەروونیت جێگیرە، ئەگەر دڵنیانیت پێویستە كە سەردانی دكتۆر بكەیت. سێیەم: پێویستە كە بەتەواوی لەوە دڵنیا بیت كە خۆراكی ڕۆژانەت هاوسەنگە واتە بڕی تەواو لە پڕۆتین، كاربۆهایدرات، ڤیتامینەكان و چەوریەكان لەخۆدەگرێت. چوارەم: ئایا هاوسەنگی هەیە لەنێوان وزەی وەرگیراو لە خۆراك و وزەی بەكارهاتوو یان سەرفكردنی وزە؟ واتە چۆن و كەی خۆراك دەخۆیت و كەی دەكەویتە كار یان جوولەی بەدەنی. بەگشتی واباشترە كە هەنگاوەكان بە رێنمایی دكتۆر ئەنجام بدرێن.
پاش ئەوەی لەهەر چوار خاڵ دڵنیا بوویت وە دەتەوێت كەمێك قەڵەو بیت ئەوا پەیڕەوی ئەم دوو خاڵەی خوارەوە بكە:
1. خۆراكی ڕۆژانە: دەبێت بەپێی توانا هەرسێ ژەم وەكو ئەوانەی خوارەوە بن:
- ژەمی بەیانی: ئەم ژەمە دەبێ گەورە و لەسەرەخۆ بێت، لەسەرەتادا میوە یان شیڕەی میوە بخۆ هەروەها شیر، ئەگەر دەتوانیت زۆر هەوڵبدە خۆراكی پوختەكراو (مگبوخ) بخۆیت لەگەڵ هێلكە یان پەتاتەی برژاو پاشان toast و (مرەبا)، پاشان دەتوانی قاوە لەگەڵ شیردا بخۆیتەوە ئینجا پێش هەڵستانت لە سەر مێزی نان خواردن toast بخۆ.
- دەوروبەری كاتژمێر 11 كوپێك شیر لەگەڵ كێك یان بسكویت بخۆ.
- ژەمی نیوەڕۆ: شۆربەیەكی خەست لەگەڵ دوو پارچە نان پاشان ماسی یان هێلكە لەگەڵ برێكی باش لە سەوزە و پەتاتە پاشان میوە بخۆ. دەتوانی گۆشتی سووریش بخۆیت بەڵام بە برێكی كەم تاوەكو خەوت نەبێ پاش ئەم ژەمە.
- عەسر: كوپێك چای لەگەڵ ساندویچ یان كێك بەڵام زۆر نەبێ تاوەكو ئێوارە دڵت بچێتە خۆراك.
- ژەمی ئێوارە: هەوڵ بدە خۆت خۆراك بۆخۆت ئامادە بكەیت، بەمەرجێك زیاتر لە نیو كاتژمێر بەر لە خواردن جگەرە نەكێشیت تاكو ئارەزووی خواردنت بمێنێ.ئينجا شۆربە مەخۆ، برێكی باش لە گۆشت، سەوزە، ئەگەر حەزت لە شلە بوو كەم بیخۆرەوە تاوەكو گەدەت پڕ نەبێت و كرداری هەرس نەشێوێت.
پاش ماوەیەك پەنیر و بسكویت بخۆ پاشان بۆ ماوەی 20 خولەك پاڵ كەوە و با قاچت بەرزتربێت لە ئاستی بەشەكانی تری لەشت. قاوە یان چای مەخۆرەوە، پێش خەوتن دەتوانی خواردنەوەیەكی گەرم و شیرین وەكو كوپێك شیر لەگەڵ شەكردا بخۆیتەوە.
مەشقی وەرزشی:
بەم ڕێگایانەی كە لەسەرەوە باسكران كێشی لەشت زیاد دەكات بەڵام دەبێ ئەم زیادبوونە لە قالبێكدا دابنێین كە لەگەڵ شێوەی لەشتدا بگونجێت. هەر جۆرە مەشقێكی وەرزشی بۆ تۆ باش و سوودبەخشە وەكو: ڕۆیشتن، راكردن، مەلەكردن...تاد، دەتوانیت مەشقی وەرزشی توندی وەكو تێنس یان تۆپی پێ ئەنجام بدەیت بەڵام بەمەرجێك 2 كاتژمێر لەپاش ژەمە سەرەكییەكانی خۆراك بێت.
خۆراك و وەرزش ماسوڵكەكانی لەش بەهێز دەكەن و گەورەتریشیان دەكەن، ئینجا پاش ئەوەی وەرزشێكی گشتی لەشت ئەنجام دا، دەتوانیت ئەو شوێنەی كە دەتەوێت گەورەتر بێ وەرزشێكی تایبەتی بۆ ئەنجام بدەیت بۆنموونە:
- بۆ بەهێزكردن و گەورەكردنی ماسوڵكەكانی قۆڵ و دەستەكان ددەتوانیت كە تەنی قوڕس بەرزبكەیتەوە، یان تێنس، سكواش ئەنجام بدەیت.
- بۆ گەورەكردنی ماسوڵكەكانی ڕان،پایسكل بەكاربێنە.
Top