چارەسەری سرووشتی بۆ نەخۆشی غودە

چارەسەری سرووشتی بۆ نەخۆشی غودە
رژێنی تایرۆید (دەرەقی) لە شێوەی پەپولەدایە و کەوتۆتە ناو ملەوە. ئەم رژێنە بەشداری دەکات لە چەندین فەرمانی گرنگی مێتابۆلیکی جەستە.
ئەم رژێنە دەکرێت تووشی دوو جۆر نەخۆشی ببێت: زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی تایرۆید (Hyperthyroidism) یان کەمدەردانی هۆرمۆنی تایرۆید (Hypothyroidism).
ئەمەی خوارەوە چارەسەرێکی سرووشتییە بۆ ئەو کەسانەی کێشەیان لەم رژێنەدا هەیە بەهۆی کەم دەردانی هۆرمۆنی تایرۆیدەوە.
پێکهاتەکان:
١- چل پارچە گوێزی سەوز
٢- یەک کیلۆگرام هەنگوینی سرووشتی
٣- قابێکی شووشە
چۆنێتی بەکارهێنان:
گوێزەکان جوان پاک و ووشک بکەرەوە، بە دەرزییەک یان چەقۆیەک سەری گوێزەکان کون بکە و بیخەرە ناو قاپە شووشەکانەوە، پاشان هەنگوینەکە بکەر بەسەر گوێزەکەدا، دواتر سەری قاپەکە جوان دابپۆشە و لەبەر تیشکی خۆر بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ بە جێی بهێڵە.
لە دوای تەواوبوونی چل رۆژەکە، ئاوەکەی لێ دەربهێنە و رۆژانە ٢ کەوچکی لە بەیانیان و ئێواراندا لێ بخۆ.
تێبینی/ گەر کەسێک نەخۆشی غودەی هەیبێت نابێت بەبێ ئاگاداری پزیشك ئەم چارەسەرە بەکاربهێنێت.


خەندان
Top