هەوكردن Infection بە بەكتریا یەكێكە لە ئاڵۆزییەكان كە لە هەندێك حاڵەتی چارەسەرەكانی جوانكاریدا بەدی دەكرێت. بەكارهێنانی دەرزی فیلەر Fillers بۆ شاردنەوەی لۆچ یان گەورەكردنی لێو كە باوترین جۆری چارەسەرەكانی جوانكارییە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری هەوكردن بە شێوەی گرێ لە ژێر پێستدا كە بە گرانی چارەسەر دەكرێت، هەندێك جاریش چاك نابێتەوە. لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە لەگەڵ گرتنەبەری بەرزترین ئاستی پاكوخاوێنی لەكاتی چارەسەر و نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری، هێشتا ئەگەری هەوكردنی بەكتریایی لە ئارادایە. جگە لە دەرزی پڕكەرەوە یان فیلەر كە زیاتر بۆ دەموچاو بەكاردێت بە مەبەستی شاردنەوەی لۆچبوونی پێست، گەلێك چارەسەری جوانكاری تر لەوانەیە كە ببنە هۆی هەوكردن بە شێوەی گرێی بە ئازار لە پێستدا.پەیدابوونی زیندەچین Biofilm یەكێكە لە ئاڵۆزییەكانی بەكارهێنانی فیلەر كە بریتییە لە گروپێكی بەكتریا كە خانەكانیان بە یەكەوە دەنووسێن و بە رووی پێستەوە دەنووسێن. بایۆفیلم بەرگری توند بەرانبەر بە دەرمانی دژەژی یان دژەبەكتریا دەنوێنێت. بۆ خۆپاراستن لەم گرفتانە، پێویستە كە پەیڕەوی پاكوخاوێنی بكرێت و ماكیاژ و ئاوێتەكانی جوانكاری بە لای كەم بۆ ماوەی 30 رۆژ پێش بەكارهێنانی فیلەر رابگیرێت، هەروەها پێویستە كە لەكاتی بەكارهێنانی فیلەردا هاوكات دەرزی دژەبەكتریا بەكاربهێنرێت بۆ رێگرتن لە ئەگەری هەر هەوكردنێك.