لابردنی موو بە لێزەر Laser hair removal واتە بەكارهێنانی تیشكی زۆر چڕكراو كە بە وردی ئاراستەی رەگی مووەكان دەكرێت و لەكاریان دەخات، واتە رەگەكان لەناودەبرێن بە مەبەستی راگرتنی گەشەی مووەكان. دەتوانرێت لێزەر بۆ لابردنی موو لە زۆربەی بەشەكانی لەشدا بەكاربێت و ئەنجامی زۆر باشیشی دەبێت. بەكارهێنانی تیشكی لێزەر گەرەنتی كزبوونی گەشەی موو دەكات، بەڵام گەرەنتی وەستاندنی یەكجارەكی گەشەی موو ناكات، بۆیە پێویستە كە ناوە ناوە دووبارە بكرێتەوە، چونكە هەندێك موو بەرگری بەهێز بەرانبەر بە تیشكی لێزەر دەنوێنن یان پاش لێدانی لێزەر دووبارە گەشە دەكەنەوە، بەڵام بەگشتی تاڵە مووەكان باریكتر و كاڵتر دەبن.لەكاتی لێدانی تیشكی لێزەردا، ناڕەحەتی یان ئازارێكی سووك لە شوێنەكەداپەیدا دەبێت. لەبەرئەوەی كە موو بە چەند قۆناغێكدا دەڕوات و گەشەدەكات، بۆیە بۆ ئەنجامی باشتر پێویست بە 3-4 جار لێدانی لێزەر دەكات. ئاڵۆزی و زیانە لابەلاكانی لابردنی موو بە تیشكی لێزەر بریتین لە: ئاوسانێكی كەم لە دەوری رەگی موودا، گۆڕان لە رەنگی پێستدا بەتایبەتی لە كەسانی ئەسمەردا كە بەگشتی بۆ ماوەیەكی كاتییە، سووربوونەوەیەكی كەمی پێست، پەیدابوونی بڵۆق یان ئاسەوار.