پێنج ڕاهێنانی ئاسان بۆ نە‌هێشتنی چەوری قۆڵەکانت

پێنج ڕاهێنانی ئاسان بۆ نە‌هێشتنی چەوری قۆڵەکانت
هەندێک بەشی لەش هەیە زیاتر لە بەشەکانی دیکە چەوری تێدا کۆدەبێتەوە، لەهەمانکاتدا کەمێک گرانە لابردن و توانەوەی چەوری لەو بەشانەدا کە بە چەوری (عەنید) ناسراوە، پێویستی بە هەوڵدانێكی زۆرە بۆ ئەوەی لەو چەوریە ڕزگاربیت، بەتەنها ڕێگایەک چارەسەر نابێت بەڵکو پێویستی بە وەرزش و خواردنی خۆراکی تەندروست هەیە.
ڕەنگە هەموو کات نەتوانیت سەردانی سەنتەرێکی وەرزشی بکەیت، هەر بۆیە دەتوانیت لەبری ئەوە لەماڵەوە ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی کورت ئەم وەرزشانە بکەیت بۆ دابەزاندن و ڕێککردنەوەی قۆڵت.
1-بەپێوە ڕابووەستە و قاچەکانت کەمێک کراوە بێت، پاشان قۆڵەکانت درێژ بکە بۆ لای ڕاست و چەپ پاشان قۆڵت بە خڕی بسوڕێنە 20 جار پاشان 15 چرکە پشوو وەربگرە و دووبارەی بکەرەوە بە پێچەوانەوە، دواتر پشوو وەربگرەوە دووبارەی بکەرەوە نزیکەی 10-15 جار، بەڵام لەپی دەست دابخە.
2-بەهەمان شێوە ڕابووەستە، قۆڵەکانت درێژ بکە بە لای ڕاست و چەپدا، دواتر لە شێوەی مقەست یان پیتیXئینگلیزی قۆڵەکانت بهێنەوە بۆ ناوەوە 20 جار دواتر 15 چرکە پشوو بدە و دووبارەی بکەرەوە 10-15 جار.
3-بەپێوە ڕادەوەستیت و دەستەکانت دادەخەیت، پاشان بە پەستانێک زۆر بۆ سەر قۆڵت بەرەو دواوەی دەبەیت بەخێرایی بۆ ماوەی 20 جار دواتر 15 چرکە پشوودان و دووبارەکردنەوەی 10-15 جار.
4-ئەمجارەیان هەردوو قۆڵت بەرەوە سەرەوە دەبەیت بەهەمان شێوازی وەستان، هەردوو قۆڵت تا ئاستی سەروو سەر بەرز دەکەیتەوە بە ڕێکی، پاشان دەیگەڕێنیتەوە ئاستی سەرت 20 جار و 15 چرکە پشوودان و دووبارە کردنەوەی 10-15جار.
5-وەک چۆن لەسەر کورسی دادەنیشیت ئەژنۆکانت بنوشتێنەرەوە بە گۆشەی 45، بەڵام لە خوارەوە پێیەکانت نێوانیان کەمێک هەبێت، پاشان قۆڵت بەرەوە سەرەوە بەزر بکەرەوە و بیهێنەوە دەکرێت کیلۆش بەرز بکەیتەوە ئەم راهێنانە 20 جار ئەنجامبدە و پشوو بدە بۆ ماوەی 15 چرکە دەست پێبکەرەوە 10-15 جاری دیکە ئەنجامی بدە.
تێبینی/ کاتێک دەڵێین 10-15جار، واتە 15 کۆمەڵەی 20، واتە 300 جار و هەر جارێک 20 ڕاهێنان.

خەندان
Top