كرێمی دژە تامێسك بە دەستت بڵاومەكەوە

كرێمی دژە تامێسك بە دەستت بڵاومەكەوە
جۆرناڵی "دەرمانگەی نوێ"ی ئەڵمانی هۆشداریدەدات لە دانانی كرێمی چارەسەری تامێسكی لێو بە بەكارهێنانی پەنجەكانی دەست، چونكە بەوە ڤایرۆسی تووشكەری تامێسكەكە بۆ بەشەكانی دیكەی جەستە بڵاودەبێتەوە.
جۆرناڵە زانستییەكە دەڵێ دەبێت بە پارچەیەك لۆكە ئەو كارە بكرێ و دواتر لۆكەكە فڕێبدرێ. هەروەك پێویستە هەر لەگەڵ نیشانە سەرەتاییەكانی وەك خوران و سووربوونەوە و تلۆقەكردن، كرێمە دژە ڤایرۆسەكە لە تامێسكەكە بدرێ، بۆ ئەوەی زۆرترین كاریگەری هەبێ.


رووداو
Top